سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له به‌ڕێز عه‌دنان ئه‌لزورفى كرد

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى به‌ڕێز عه‌دنان ئه‌لزورفى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئه‌لبه‌دیل، دۆخى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد كه 11ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردن و به‌شداریى فراوان له ده‌نگداندا، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له پێویستیى هاریكاریى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان كرده‌وه.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتیى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




