سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی و ئەمنیی عێراق تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا هیواخوازبوون ببێتە هۆی باشکردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان.




