عەلی حوسێن: ڕێبازی بارزانی پەیامێکی ڕوونە

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە سلێمانی لە وتارێکدا لە میانی کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە، ڕاپەڕین تیشکی خستە سەر مێژووی خەباتی پارتی و ڕۆڵی لە داڕشتنی ناسنامەی نەتەوەییدا.
عەلی حوسێن، ئهندامی مهكتهبی سیاسی و بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - ههڵهبجه - ڕاپهڕین ڕایگەیاند، "مێژووی پڕ لە خەباتی پارتی و ڕێبازی بارزانی، داهێنەری ئەو دەستکەوتانەیە کە ئەمڕۆ گەلی کوردستان بەدەستی هێناوە." هەروەها جەختی کردەوە "ئەم خەباتە، بنەمایەکی پتەوە بۆ بیری نەتەوەیی و نیشتمانی، نەک تەنیا لەسەر ئاستی هەرێم، بەڵکو لەسەر ئاستی عێراقیش."
عەلی حوسێن، ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێبازی بارزانی پەیامێکی ڕوونە بۆ پێکەوەژیان و فرەڕەنگی و گوتی، "ڕێبازی بارزانی پەیامێکە بۆ پێکەوەژیان، برایەتی، تەبایی، دیموکراسی، فرەحیزبی و ڕێزگرتن لە هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان."
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی گوتیشی، "پارتی و بارزانی سەدەیەکە لە خەبات و تێکۆشاندان و دەستکەوتی گەورەیان بۆ گەلی کوردستان بەدیهێناوە. ئێمە شانازی بەو مێژووەوە دەکەین کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان، هێزی بازووی پێشمەرگە، و دڵسۆزیی نەتەوەکەمان و هەموو ئەو نەتەوانەیە کە لەگەڵماندا دەژین و لەم خەباتەدا هاوبەش بوون.
ڕاشیگەیاند، سەرفرازین لەسایەیی خوێنی شەهیدان، خەباتی پارتی و بارزانی دەستکەوتمان بەدەستکەوت لەو پارچەی کوردستان، جا لە شۆڕشی ئەیلوول بێت یان لە ڕێککەتنامەی 11 ئادار بێت، یان لە ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان و پێکهێنانی پەرلەمان یان لە دوای ئازادی عێراق بێت.




