٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی ١٤ی مووسڵ بۆ KDP: سبەی مووسڵ بۆ ناساندنی کاندیدانی پارتی زەرد دەپۆشێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێ، سبەی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە ناو جەرگەی شاری مووسڵ کەرنەڤاڵی ناساندنی ٦٢ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دەدرێت و مووسڵ بۆ ناساندنی کاندیدی پارتی زەرد دەپۆشێ.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، پەیوەست بە ئەنجامدانی کەرنەڤاڵی سبەیان تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "سبەی چوارشەممە ١٥ی١٠ لە سەنتەری پارێزگای مووسڵ یەکەم کەرنەڤاڵی فەرمیی ناساندنی ٦٢ کاندیدی خۆمان لە جەرگەی شاری مووسڵ بەڕێوەدەبەین، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری پارتیمان لە سنووری مووسڵ، کە بڕیارە دوای نیوەڕۆ کەرنەڤاڵەکە دەستپێبکات، بۆیە ھەرچەندە کاندیدانی خۆمان پێشتر بە جەماوەر ناساندوون سبەیش بەفەرمیی لە کەرنەڤاڵێک دەناسنرێن.

خەسرۆ گۆران گوتیشی، "لە سەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردن تاوەکو ئێستا بەردەوامین لە بانگەشە بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجامدانی کۆڕ و کۆبوونەوە و سمینار و سەردانی کەسایەتی و خەڵکی خۆمان، چەندیش لە ھەڵبژاردن نزیک بینەوە بانگەشە گەرموگوڕتر دەبێت و ئێمەش لە بانگەشە بۆ سەرکەوتنی لیستی پارتی بەردەوام دەبین.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار