٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆشیار زێباری، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، بەشداری ڕێوڕەسمی یادی لەدایكبوونی شا چارلس بوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/10/14 بە ئامادەبوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەڕێز هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک نوێنەری سەرۆك بارزانی به‌شداریى له‌ ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى نیشتمانى بەریتانیا بە بۆنەى لە دایك بوونى شاى بەریتانیا  چارلسى سێیەمی كرد.

هۆشیار زێباری، پیرۆزبایى سەرۆك بارزانی بە بەڕێز عیرفان صدیق باڵیۆزى بەریتانیا له عێراق و بەڕێز ئەندرو بایزلى كونسوڵى گشتى بەریتانیا له هەولێر گەیاند.

شایانی باسە ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی، باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌ هۆتێل ڕۆتانای هەولێر بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار