٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى یادى له‌دایكبوونى شا چارلس بوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلسی سێیەم، شای شانشینی یەکگرتوودا کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا‌ کە بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھیوای تەمەندرێژیی بۆ شا و سەرکەوتنی بۆ شانشینی یەکگرتوو خواست.

ھەر لەو بۆنەدا چەپکەگوڵی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار