٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی (بەحری عەبدولجەبار) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (بەحری عەبدولجەبار) مامی هەڤاڵی بەڕێز (مەردان عەونی) ئەندامی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەكەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.                                           

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (مەردان عەونی) ئەندامی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (بەحری عەبدولجەبار)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

 ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار