سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزى به‌ریتانیا تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/10/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه باس له دوایین سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ توركیا و دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌و وڵاته كرا. به‌ڕێز باڵیۆزى به‌ریتانیا ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كردنه‌وه‌ى ئاسمانى توركیا به ڕووى گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا بۆ سلێمانى كرد.
پێشهاته‌كان و دۆخى كورد و پێكهاته‌كان له سووریا و ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، لایه‌نێكى دیدكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




