٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کەنیسەی ئوم ئەلنووری کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

عەنکاوە-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە،12ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، کەنیسەی "ئووم ئەلنوور"ـی لە شارۆچکەی عەنکاوە کردەوە.

کەنیسە ئوم ئەلنوور لەسەر ڕووبەری شەش هەزار مەتر و بە گوژمەی بە چوار ملیار و 290 ملیۆن دینار لە عەنکاوە دروستکراوە. شوێنی هەزار کەس لەناو کەنیسەکەدا دەبێتەوە.

بە گوتەی مەترانی کاتدرائی، کردنەوەی ئەو کەنیسەیە زۆر گرنگە بۆ کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار