ئەترووشی ئەوە بۆ KDP ئاشكرا دەكات كە خەڵك بۆ دەنگ بە لیستی (٢٧٥) پارتی دەدەن

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک دەڵێت، بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی دھۆک بە ئارامی بەڕێوە دەچێت، ئومێدێکی گەورەمان ھەیە خەڵکی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پشتیوانی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.
فەرھاد ئەترووشی، کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە، وەکوو سیاسەتی پارتی و ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی، بانگەشە بە ھێمنی، ئارامی، شارستانی و لەسەرخۆ بەڕێوە دەچێت، مەبەستیش ئەوەیە خەڵکی خۆمان بێزار نەکەین و وێنەیەکی جوان پێشکەش بکەین.
سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک دەشڵێ، "خەڵکی کوردستان لەپێناو پاراستنی مافەکانیان دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی (٢٧٥) دەدەن بۆ ئەوەی كاندیدەكانی پارتی مافەكانیان لە بەغدا بپارێزن و مافەکانیان بەدەست بێنین و قەوارەی ھەرێمی کوردستانیش پارێزراو بێت.
بڵند ئیبراھیم




