٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کارکردن لە دووسایدی هەولێر.کۆیە بە بەرزترین کوالێتی بەردەوامه

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  کارکردن لە دووسایدی هەولێر.کۆیە بە بەرزترین کوالێتی بەردەوامەو، بە تەواوبوونی پرۆژەکە، دووری مەودای نێوان (هەولێر- کۆیە) بۆ ماوەی 27 خولەک کەم دەبێتەوە.

ڕێگای كۆیە- هەولێر، کە بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت و پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگاوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆكوەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی  (560 ملیار و 443 ملیۆن دینار) بە بەرزترین ئاستی کوالێتی جیهانی دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و كارکردن تێیدا بەدرێژی (37) كیلۆمەتر لەلایەن کۆمپانیای ئوزان بەردەوامە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند کە، ڕێگاکە، کە سێ لاین ڕۆیشتن و سێ لاین هاتنە و پانی هەر لاینێکی  12 مەترە، بە سێ چینی  22  سانتیمەتری قیڕدەکرێت، ڕێگاکە 6  ئۆڤەر پاس،  5  ژێر پرد و پردێکی گەورەی بە درێژی  250  مەتری تێدایە، ئەوە بێجگە لە دروستکردنی  160 ئاوبڕی کۆنکرێتی.

پڕۆژەکە بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگاوبانی کوردستان و هەولێری پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی (سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكان) لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك، بە تەواوبوونی پرۆژکە دووری مەودای نێوان (هەولێر- کۆیە) بۆ ماوەی 27 خولەک کەم دەبێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار