٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازم ھەرکی: بۆ ئەم ھەڵبژاردنە دەنگی پارتی لە شنگال زیاد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال دەڵێت،"پێشوازی خەڵک بۆ کاندیدانمان و لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال زۆر باشە." 

نازم ھەرکی، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئێمە بە فەرمیی دەستمان بە پرۆسەی بانگەشە لە شنگال کردووە، لە ھەموو ناوچەکان بانگەشەی خۆمان بەشێوەیەکی ھێمنی و ئارامی بەپێی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدەین، تا ئێستا گرفتمان بۆ دروست نەبووە، بۆ کاندیدانیش بە ھەمان شێوە، بانگەشە تا ڕۆژی کۆتایی بەردەوام دەبێت." 

نازم ھەرکی گوتیشی "لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان پێشوازی خەڵک لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر گەرموگوڕە، پارتی خاوەن پێگەیەکی جەماوەریی بەھێزە، لە ھەڵبژاردنی ڕابردووش دەرکەوت دەنگی پارتی نەگۆڕە، لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی تا ئێستا پارتی خاوەن پێگەی بەھێزی خۆی بووە و بەردەوام  گەشەی کردووە و دەنگەکانی زیادی کردووە، ئەم ھەڵبژاردنەش دەنگی پارتی زیاد دەکات." 

ھەرکی ڕوونیشی کردەوە "لە لقی شنگال ١٧کاندیدمان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ھەیە، کاندیدەکانیش لە ھەموو پێکھاتە، نەتەوە و ئایینەکانن و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک کەرنەڤاڵێکی گەورە، لەلایەن مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەنتەری پارێزگای مووسڵ بکرێت." 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار