دیاری حوسێن بۆ KDP: ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ده‌ست به بانگه‌شه ده‌كه‌ین و دڵنیاشین سه‌رده‌كه‌وین

كه‌ركووك-KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركووك پارتی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست به بانگه‌شه ده‌كات و له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا كاندیده‌كانی به خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌ناسێنێت.
دیاری حوسێن، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، پارتی ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له كه‌ركووك ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و هه‌ر ئه‌مڕۆش رێوڕه‌سمێك له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ناساندنی كاندیدانی لیستی 275ی پارتیمان، تا له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به لیستی 275 و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدرێت.
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیان ده‌شڵێت، كاندیدانی پارتی له كه‌ركووك و هه‌موو كوردستان و عێراقیش ئه‌و كه‌سانه‌ن له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تین و ده‌توانن له ئاینده‌دا له چوارچێوه‌ی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی و بۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان داكۆكی له مافی خه‌ڵك بكه‌ن و پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ن وه‌ك خۆی.
دیاری حوسێن، هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، هه‌ر له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی عێراقەوە په‌رله‌مانتارانی پارتی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوون و به‌گژ ئه‌و شۆڤێنیانه‌دا چوونەتەوه كه ویستوویانە و ده‌یانه‌وێ دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بێگومان لەم خولەشدا بە هەمان گوڕوتین داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.
دەشڵێ، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئۆرگانه‌كانی پارتی ته‌كنیكی خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن هەیە و ڕۆژانه ده‌چینه ناو خه‌ڵك بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و كارنامه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردن، كه ئێمه دڵنیاین سه‌رده‌كه‌وین، چونكه خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتییه.
قائید میرۆ




