٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجان له‌ ڕێگه‌ی KDPیه‌وه‌ باس له‌ گرینگی ده‌نگدان به‌ لیستی ٢٧٥ی پارتی ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- گەنجان باس له‌ گرینگی ده‌نگدان به‌ لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، پێویستە ھەمووان پشتگیری لەو لیستە بکەین كه‌ بەرگری لە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەکات، ئەویش لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستانە و باشترین لیستە بتوانێت ھەموو مافەکانمان بپارێزێت.

حامد نازم خورشید، گەنجێکی سنووری پارێزگای دھۆکە، له‌ ڕێگه‌ی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ ڕووده‌كاته‌ كوردستانیان و  ده‌ڵێ، "گرینگە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، چونكه‌ حزبێكی بەھێزە لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوخۆ و پێگەیەکی بەھێزی ھەیە و پارێزەری کوردستانە و کار بۆ مافی خەڵکی کوردستان دەکات، بۆیە پارتی و کوردستان دوانەیەکی لەیەک جیانەکراون و ھەر کاتێک پارتی بەھێز بێت، کوردستان بەھێزە و نموونەش زۆرن هه‌ر بۆیە ئەرکی ھەمووانە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی بدەین.

لای خۆشیەوە، دنیا مەسعود کچێکی گەنجی قەزای ئاکرێیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ، "دەنگدان لە سیستمی دیموکراسیدا یەکێکە لە گرنگترین مافی ھاووڵاتیبوون ئەمەش تەنیا دەرفەت بۆ دەربڕینی بیروڕا نییە، بەڵکو ئەرکێکی نیشتیمانییە، بۆیە گرینگە ھەمووان بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەین و بەرزترین ڕێژە تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی لە بەغدا زۆرترین مافی گەلی کورد لە ڕێگەی نوێنەرانی خۆمان بەدەست بێت، بۆیە پێویستە ھەمووان پشتگیری لەو لیستە بکەین كه‌ بەرگری لە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەکات، ئەویش لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستانە و باشترین لیستە بتوانێت ھەموو مافەکانمان بپارێزێت، بۆیە پێویستە کەمپینێکی فراوان ڕابگەیەنین و ھەموومان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین.

گەنجێکی دیکە بەناوی شوکر کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگدانە به‌ خوێنی شەھیدان و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و کارکردن بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، چونکە لیستی ٢٧٥ی تاکە لیستە دەتوانێت بەرگری لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکات.

ده‌شڵێ، "پارتی تاکە حزبە ئامادەیە ھەموو قوربانییەک بدات بۆ بەرگریکردن لە خەڵک و مافی خەڵکی کوردستان، بۆیە پێویستە ھەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین سەرکەوتن تۆمار بکات و زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت، بۆ ئەوەی کورد بتوانێت لەو ڕێگەیەوە مافە دەستوورییەکانی خۆی مسۆگەر بکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار