كرمانج عززه‌ت بۆ KDP: ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین پێویستی به پارتییە و دڵنیام لیستی (275) هه‌ڵده‌بژێرن

ڕاپه‌ڕین-KDP.info- به‌رپرسی لقی 11ی ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێ، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین كێرڤی پارتی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، چونكه هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه كار و خزمەتگوزارییەكانی پارتی بەرز دەنرخرێنن ده‌شڵێت، هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كمان كردووه و پلانی خۆمان هه‌یه بۆچۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری له پرۆسه‌كه.
كرمانج عززه‌ت، به‌رپرسی لقی 11ی ڕاپه‌ڕین، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یوه‌ست به ئاماده‌كاری و به‌رنامه‌ی بانگه‌شه‌یان گوتی، "كاره‌كانمان دابه‌ش كردووه و داواش له ده‌نگده‌رانی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ین ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی بده‌ن، له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین زۆر شت هه‌یه پێویستە بكرێت و خه‌ڵك به گه‌وره‌ییەوە چاو له روئیای پارتی ده‌كەن.
هەر لەم ڕوانگەیەوە كرمانج عززەت ئەوەی ئاشكرا كرد كە هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە بڕوایه‌كی گه‌وره‌یان بۆ په‌یدابووه كه پارتی توانی ئاوه‌دانی بكات و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بكات، ئه‌و شوێنانه‌ی له ئێستاشدا كاریان تێدا ده‌كرێت له‌سه‌ر رێگه‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ سلێمانی تا دەگاتە پڕۆژه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری و دروستكردنی به‌نداو و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، خه‌ڵك له‌وه‌دا ئومێدی بۆ په‌یدا بووه پارتی ده‌توانێت ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه ببات و خزمه‌تیان بكات.
"باوه‌رم وایه چاوەڕوانی و پێشبینییەكی زۆر جوان به‌رانبه‌ر به پارتی هەیە و ده‌رفه‌تی باشیش هه‌یه، ئێمه‌ش به‌رده‌وام كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو توێژه‌كان پارتی ڕۆڵی هه‌بێت، بێگومان ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بۆ ئاوه‌دانی پێویستی به پارتییە و دڵنیام خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕین كێرڤی پارتی به‌رزتر دەكەنەوە و پارتی هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ك نوێنه‌رێكی ڕاستەقینەی خۆیان لە بەغدا داكۆكی لە مافەكانیان بكات و لە كوردستان خزمەتیان بكات." بەرپرسی لقی 11ی ڕاپەڕین وای گوت.
قائید میرۆ




