سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه

ئەنکارا-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/10/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى توركیا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتیى عێراق، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووریایان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و هه‌رێمى كوردستانیان كرد و ئاماده‌یییان نیشان دا بۆ بره‌وپێدانى زیاتر به هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاریكارى له كه‌رتى وزه‌دا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جیهان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركییه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ئابووریى ته‌واوى عێراقدایه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌كه خزمه‌ت به ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق به‌گشتى ده‌كات.
سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامیى پشتیوانى و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا به گرنگ و جێى بایه‌خى توركیا له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ پشتیوانى و هاریكاریى توركیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه توركیا دراوسێیه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، پێكه‌وه هاریكارى بكه‌ن.
پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




