نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا

ئەنقەرە-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە میانی دیدارم لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، باسمان له هەوڵەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا کرد.
ئهمڕۆ پێنجشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە ئەنقەرە دیدارێکیان ئەنجامدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: ئەم دیدارەمان لە کاتێکی زۆر گونجاودا بوو، کە باسمان لە کێشە ناوچەییەکان، هەروەها پەیوەندیی ستراتیژی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها نوسیوویەتی: لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باسمان لە هەوڵەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگیمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا کرد.




