٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێم کرد، هەروەها پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گریگێی تیڤادار تاکاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

 لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا کرد، هەروەها پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بۆ دەربڕی.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتیش بازرگانی، کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار