٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/١٠/٩ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە میانی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستاندا کردەوە، ھەروەھا دەربارەی چۆنیەتیی فراوانکردنی بوارەکانی ھاریکاریی ھاوبەش، بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی ئاو لەنێوان تورکیا و عێراقدا کرا. لەمبارەیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی داکۆکیی لە پێویستیی ھەماھەنگیی نێوان عێراق و تورکیا کردەوە، بە شێوەیەک، بەڕێوەبردنی ئاو ھەموو پێداویستییەکانی ھەردوولا دابین بکات.

دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار