٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کازم خورشید حەمکول) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (نەزیرە خورشید حەمکول)، خوشکی ھەڤاڵی بەڕێز (کازم خورشید حەمکول) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (کازم خورشید حەمکول)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نەزیرە خورشید حەمکول)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار