سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئیتاڵیا په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزى ئیتاڵیا له عێراق کرد، لە دیدارەکەدا جه‌خت له گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیادا كرایەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیكۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزى ئیتاڵیا له عێراق، جه‌ختى له گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئیتاڵیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز فۆتانا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا، بره‌وى زیاتر به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان بدات.
هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا، دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




