سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆز، جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کرد.
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دوایین ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.




