سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ـی تشرینی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دانیێل کرێبەر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ھەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی.
باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە. هاوکات بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە، پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.





