سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/8 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له كریستۆفه‌ر بۆم، باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى کابینەی نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به په‌یوندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه باس له زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى بۆ كۆمپانیاكان و كه‌رتى تایبه‌تى كه‌نه‌دى له هه‌رێمى كوردستان، كرا.
ئاستى نوێنه‌رایه‌تیى كه‌نه‌دا له هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.





