سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا كرد

هەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دانیێل كرێبه‌ر باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى، وێڕاى پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له عێراق، سوپاسى پێشوازى و پشتگیریى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ئاماده‌كارییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان بۆ هه‌ڵبژاردنى مانگى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




