سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز كلیمنس سمتنه‌ر، باڵیۆزى نوێى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز سمتنه‌ر كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییەکی خۆیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ئاماده‌یى و ڕۆڵ و یارمه‌تییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردەوه و ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له بواره جیاجیاکاندا، نیشان دا.
لاى خۆیه‌وە به‌ڕێز سمتنه‌ر، وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵیى به ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌ركى نێرده‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق و ستایشى ڕۆڵى ئه‌رێنى و سه‌ركردایه‌تیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ـی كرد و جه‌ختى له به‌رده‌وامیى هاریكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هاوكاریى ئه‌ورووپا بۆ عێراق بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى، پرۆسه‌ى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




