٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له‌ د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/10/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراقى فیدراڵ و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و به‌شداریى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار