سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 29 قوتابخانەی لە هەولێر کردەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 08ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا 29 باڵەخانەی باخچە و قوتابخانە (4 باخچە و 25 قوتابخانە)ـی نوێی حکوومی لە شاری هەولێر کردەوە.




