٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێبوار یەڵدا ئامادەسازییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی له‌گه‌ڵ یەکێتی ئافرەتانی کوردستان تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٧ـی١٠ـی٢٠٢٥ لە مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی دەستەی باڵای (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی، ڕێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەڤاڵانی یاوەری شیلان شێخ جەعفەر بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و ھەڤاڵانی بۆردی ئافرەتان، ھەڤاڵ زیبا تەھا سکرتێری یەکێتی ئافرەتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی باڵا، لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی باڵای (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا پێشھاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دیدی سیاسی پارتی بۆ کۆی پرۆسەی سیاسی و ئامادەسازییەکانی بۆ ھەڵبژاردن و ڕۆڵ و ئەرکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەم پرۆسەیە و بەشداری لە ھەڵمەتی بانگەشە بۆ پشتیوانی لە لیستی پارتی تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە پرسەکانی تایبەت بە کاری ڕێکخراوەیی یەکێتی ئافرەتان و ھەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی کار و بەرنامەکان و میکانیزمە پێویستەکانی زیاتر کارابوون و خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار