٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم شایستەی شەش مانگی خانەنشینان دابەش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشیان دابەش دەکرێت.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٥/١٠/٨) شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.

شایەنی باسە چەند جارێک بە نووسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی ھاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

هەواڵی پەیوەندیدار