٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سلێمان بۆ KDP: ئەوانە ھۆکارن لە ڕۆژی دەنگداندا خەڵک لیستی (۲۷٥) ھەڵبژێرن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک دەڵێ، خەڵکی کوردستان خزمەتەکانی پارتی لەبەرچاوە، چونکە دەزانن کوردستان لەسەر دەستی پارتی بووژاوەتەوە و ئارامیی کوردستان لەسەر دەستی پارتی ڕاگیراوە، ئەوەش ھۆکارە لە ڕۆژی دەنگداندا خەڵک لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێرن.

د. ڤیان سلێمان، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دھۆکی پارتی، پەیوەست بە بانگەشەی پارتی لە سنووری بازنەی دھۆک تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستی پێکردووە و بە شێوەیەکی زۆر ھێمنانە بەڕێوە دەچێت و ھەموو لایەنەکان لە کەشێکی ئارامدا بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، ئێمەش وەک پارتی پلانی خۆمان ھەیە و لە چوارچێوەی ئەو پلانە بانگەشە بەڕێوە دەبەین، لەسەر ھەموو ئاستەکان پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ ھەڵبژاردن و لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی دھۆک ئامادەکاریی خۆمان کردووە و کار و پڕۆژەکانی پارتی لە ماوەی ڕابردوودا دیار و بەرچاوە، بەتایبەتی لە تەمەنی کابینەی نۆیەم چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشکەشی خەڵکی کوردستان کردووە، سەرەڕای ئەو ھەموو قەیرانانەی بەسەر ھەرێمی کوردستان ھاتوون خزمەتی خەڵکی کوردستان نەوەستاوە، بە خۆڕاگریی ھاووڵاتیانی کوردستان ئاوەدانیی کوردستان بەردەوامی ھەیە.

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دھۆک گوتیشی، "لە سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ھەموو خزمەتگوزارییەک کە بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان کراوە، لێرەش بێبەش نەبوون وەک پڕۆژەی ڕووناکی و پڕۆژەکانی ڕێگەوبان و دروستکردنی چەندین پارکی پێشکەوتووی سەردەمیانە، ھەروەھا پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان گەیشتوونەتە ھەموو شوێنێک و حکوومەتیش دەستی ئاوەدانیی گەیاندووەتە ھەموو شوێنێک.

د. ڤیان سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "خەڵکی کوردستان خزمەتەکانی پارتی لەبەرچاوە، چونکە دەزانن کوردستان لەسەر دەستی پارتی بووژاوەتەوە و ئارامیی کوردستان لەسەر دەستی پارتی ڕاگیراوە، ئەوەش ھۆکارە لە ڕۆژی دەنگداندا خەڵک لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێرن.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار