سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لهگهڵ سەید عهممار ئهلحهكیم كۆبووهوه

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/٧ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی گشتیی عێراق و ھەرێمی کوردستان، پرۆسەی سیاسی لە وڵات، پەیوەندییەکانی ھەولێر - بەغدا، ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەتی کێشەکانی ھەولێر - بەغدا و تەبایی و ھاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات، کردەوە.





