٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی زانکۆی دھۆک: حەفتەی داھاتوو ئاھەنگی دەرچوونە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- سەرۆکی زانکۆی دھۆک ڕایگەیاند  "ئامادەکاری بۆ ئاھەنگی خولی ٣٠ی دەرچووانی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٤_٢٠٢٥) دەکرێت، کە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت."

د.داود ئەترووشی، سەرۆکی زانکۆی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە، کە دەکاتە دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، ئاھەنگی دەرچووانی خولی (٣٠) لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤_٢٠٢٥) لە یاریگای وەرزشیی دھۆک، کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئێوارە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو قوتابیان ئاگادار کراونەتەوە، بۆ ئەوەی دوو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ئاھەنگەکە ئامادە بن."
ئەترووشی گوتیشی "لیژنەیەک پێکھاتووە بۆ ئامادەکاریی ئاھەنگی دەرچوونی قوتابیانی ساڵی ڕابردوو، داوا لە کەسوکاری قوتابیان دەکەین، لەو ڕۆژە ئامادە بن بۆ بەشداریکردن لەو ئاھەنگە، کە بەبۆنەی دەرچوونی قوتابیان ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی ئاھەنگەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار