٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشانگەی تەکنەلۆژیای 'هایتێکس' دەکاتەوە.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی تەکنەلۆژیای 'هایتێکس' لە هەولێر دەکاتەوە.

زیاتر لە 120 کۆمپانیای ناوخۆ و بیانی تایبەت بە تەکنەلۆژیا، بەشداریی پێشانگەی هایتێکس دەکەن کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەەوام دەبێت. 

کۆمپانیاکان نوێترین بەرهەمەکانیان لە بواری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد نمایش دەکەن و هەروەها 40 پسپۆڕ لە بواری تەکنەلۆژیا لەسەر ستەیجی پێشانگەکە قسە دەکەن. 

بۆ ئەمساڵ لە کۆی 100 بزنسی پێشکەشکراو 20 بزنس هەڵبژێردراون و پشتیوانی دارایی دەکرێن. بۆ یەکەمجاریشە 37 کۆمپانیای بیانی، 11 کۆمپانیای عێراقی و 74 کۆمپانیای ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشداری پێشانگەکە دەکەن. 

هاوکات لە کۆنفڕانسی هایتێکسی ئەمساڵ، ژمارەیەک پانێل و سیمینار و گفتوگۆ لەبارەی تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد و دیجیتاڵی بەڕێوەدەچن.

هەواڵی پەیوەندیدار