٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا په‌یوه‌ست به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌ كه‌ركووك بۆ KDP ده‌دوێت

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info- ‏‎به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۱ـ۱٠ـ۲٠۲٥ هەڵمەتی بانگەشە و ناساندنی کاندیدانی لیستی (۲۷٥)ی بازنەی کەرکووکی پارتیمان بەڕێوە بچێ.

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ‏‎به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یوه‌ست به‌ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌ شاری كه‌ركووك، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، ئه‌مڕۆ ٦ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٥ له‌ شاری كەركووك، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتم كرد، بە مەبەستی پلاندانان بۆ ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن و ناساندنی کاندیدانی لیستی (۲۷٥)ی بازنەی کەرکووکی پارتیمان.

به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیان گوتیشی، بڕیارە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۱ـ۱٠ـ۲٠۲٥ لە بارەگای ناوچەی دوو لە گەڕەکی شۆڕیجە هەڵمەتی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن و ناساندنی کاندیدانی لیستی (۲۷٥)ی بازنەی کەرکووکی پارتیمان بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار