٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەورامی و کونسوڵی ڕووسیا بیروڕایان له‌ باره‌ی سیناریۆکانی پاش ھەڵبژاردن ئاڵوگۆڕ کرد

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەولێر کرد، لە دیدارەکەدا، پرسەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێم و ڕەوشی سیاسی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھاوکێشەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە تاوتوێکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦-١٠-٢٠٢٥، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیا کرد.

لە دیدارەکەدا، لەسەر دوایین پرسەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆ بەردەوامەکان، ڕەوشی سیاسی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھاوکێشەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق  و ھەڵوێست و بەرنامەی لایەنەکان و سیناریۆکانی پاش ھەڵبژاردن، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار