عه‌لى حوسێن: ده‌نگی پارتی له هه‌ڵه‌بجه ده‌نگى ئه‌و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌یه كه خزمه‌ت و كاره‌كانمان ده‌بینن

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- به ئاماده‌بوونی عه‌لی حوســێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه - ڕاپه‌ڕین و سانا‌و فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌ب و د. محه‌مه‌د خوڕشید به‌رپرسی لقی ١٢ و جه‌ماوه‌ری پارتی له‌و سنووره، بانگه‌شه‌ی لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له كه‌رناڤاڵێكى پڕ جۆش و خرۆش ده‌ستیپێكرد.
له ده‌ستپێكى كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا عه‌لى حوسێن وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى پارتى و سه‌رۆك بارزانى بۆ خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ره‌كه و گوتى، "هه‌ڵه‌بجه و ده‌ورو به‌رى و هه‌ورامان و شاره‌زوور مه‌ڵبه‌ندى تێكۆشه‌ر و شۆڕش گێڕانه و له شۆڕشه‌كان پشتیوانى پارتى و شۆڕش بوون، به‌ڵام ئه‌م شاره وه‌ك پێویست خزمه‌تی نه‌كراوه ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر ئیداره هه‌یه، به‌ڵام پارتى ئامانجیه‌تى خزمه‌تى زیاترى ئه‌م شاره بكات.
له‌به‌شێكى دیكه‌ی قسه‌كانى عه‌لی حوسێن گوتى، "خه‌ڵكى ئه‌م سنووره ده‌زانن پارتى ئامانجیه‌تى خزمه‌تى ده‌ڤه‌ره‌كه بكات، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه تیمى پشتیوانى هه‌ڵه‌بجه هاتنه لامان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بگه‌یه‌نیینه سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌و تیمه و ئێمه‌ش چووینه خزمه‌تی سه‌رۆك بارزانی جه‌نابیان به‌وپه‌ڕى خه‌مخۆرییه‌وه به ده‌نگ داواكانیان هات و دواتر سه‌رۆكى حكوومه‌ت لیژنه‌یه‌كى پێكهێناو داخوازییه‌كانیان له‌به‌رچاو گیرا، ئێستاش پاریزگاى هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م پارێزگایه له‌سه‌ر ئاستى كوردسات كاره‌باى 24كاتژمێرى هه‌یه و بڕیار له زۆر پڕۆژه‌ى دیكه‌ش بۆئه‌م شاره خۆشه‌ویسته دراوه، سه‌رۆك بارزانى زۆر به خه‌مخۆرى و دڵسۆزیه‌وه خۆى چاودێرى و به‌دوادا چوون بۆ داواى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كات و زۆر گرینگى به‌م سنووره ده‌دات، به‌ڕێز مه‌سروور بارزانیش بۆ خۆى چه‌ندین جار سه‌ردانى ئێره‌ی كردووه و بڕیارى پڕۆژه و خزمه‌تى زیاترى پێداون.
له دوابه‌شى قسه‌كانیدا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه - ڕاپه‌ڕین گوتى، "ئێمه وه‌ك پارتى شانازى به‌خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زووروه ده‌كه‌ین، هه‌رچۆنیش له ڕابردوو له‌شۆڕش دا پشتیوانى پارتى بوون و قوربانیان داوه ئه‌مڕۆش به‌ده‌نگه كانیان پشتیوانى پارتین، له هه‌ڵبژرادنى پێشوو ده‌نگى پارتى له‌م سنووره زیادى كرد ئه‌وه‌ش له‌خۆوه نه‌بووه، پشت ئه‌ستوور به‌خه‌بات و خزمه‌تى ڕابردوومان به‌ڵێ ده‌نگى پارتى له سنوورى هه‌ڵه‌بجه زیادی كرد، چونكه ئه‌و ده‌نگانه به‌س ده‌نگى خه‌ڵكى پارتى نییه به‌ڵكو ده‌نگى ئه‌و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌یه كه خزمه‌ت و كار و پڕۆژه‌كانى پارتى ده‌بینن.


به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین




