٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.6، بەسەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، وه‌زیری‌ ناوخۆ جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنێکی ئارام و لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر بەڕێوە بچێت و دامه‌زراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ نیشتمانین و پێویسته‌ هاووڵاتییان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هاوكار بن تاکو كه‌شوهه‌وایه‌كی‌ ئارام دروست بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، له‌ ئاستی‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان لیژنه‌ی‌ لاوه‌كی‌ دروست كراوه‌، وەزارتەکان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار