٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و عەبادی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، پێشوازی لە  حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 06ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، پێشوازی لە  حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ" تاوتوێ کراون.

ئاماژە بەوەش کراوە هەردوولا "جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوو و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە. هەروەها باسیان لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد."

هەواڵی پەیوەندیدار