٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی چیک دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەرچاوە: KDP.info

 ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆماری چێکی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی ئۆکتۆبەری 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی گشتیی کۆماری چێک کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسولی گشتی چیک، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار