سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەورووپا کۆبووەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆیدا لە فەیسبووک، لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی رەوەندی کوردستانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
لە گەڵ شاندێکی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەوروپا کە لە سەد گەنجی کورد و ژمارەیەک گەنجی بیانی پیکهاتبوو، ئاماژەمان بە گرنگیی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات کرد لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.
داواشم لە گەنجانی کورد کرد کە پارێزگاری لە کولتوور و زمان و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بکەن و ببنە پردی پەیوەندیی لەگەڵ کوردستان و نموونەیەکی باش و جوان و سەرکەتوو بن لە نێو ئەو کۆمەڵگانەی تێیدا دەژین و سوود لەو دەرفەتانە وەربگرن کە لە دەرەوە هەن بۆ خۆپێگەیاندن و پێشخستنی تواناکانیان.
هەروەها تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت لە هەموو کەرتەکاندا لەپێناو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.




