پەیامی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتی بەشداری لە تیدێكس نیشتمان كە ئێستا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت پاڵپشتی خۆی بۆ گەنجان دووپات كردەوە.
لەبارەی دەسپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیش گوتی، "هیوادارم هەموو لایەك بە شێوەیەكی زۆر شارستانیانە بانگەشە بكەن.
سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی، "داوا دەكەم دەنگ بدەن بەوانەی كە خەمخۆری ئەو خەڵكەن و خەڵكیش باش تێگەیشتووە كێ دەتوانێ باش خزمەتیان بكات.




