سەرۆکی حکوومەت ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان پیرۆز دەکات و دەڵێت "سوپاسییان دەکەم بۆ درێژەدان بە ئەرکە پیرۆزەکەیان."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 05ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستیكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانی لە "مامۆستایانی خوشەویستی کوردستان" پیرۆز کرد.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی مامۆستایان دەکات "بۆ درێژەدان بە ئەرکە پیرۆزەکەیان و پێگەیاندنی نەوەکانمان."




