٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد هادی: سەرکەوتنی لیستی 275ـی پارتیمان سەرکەوتنی هەمووانە

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوان بەڕێوەچوو کە لەلایەن لقی ١٧ەوە ڕێکخرابوو، لە وتارێکیشیدا نەوزاد ھادی، باسی لە گرنگی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٤ی٩ی٢٠٢٥، بەسەرپەرشتی نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا و یاریدەدەرانی مەکتەبی ڕێکخستن و بەرپرسی لقی ١٧ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو کە لەلایەن لقی ١٧ەوە ڕێکخرابوو.

لە وتارێکدا نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا دەستخۆشی لە ئامادەبووان کردوو باسی لە گرنگی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە کە لیستی ھاوبەشی و یەکسانی و سازانە ھەروەھا پاڵپشتی خۆی بۆ گشت کاندیدەکان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی ھەمووانە و ھەموومان بەیەکەوە ھەوڵ دەدەین بۆ سەرکەوتنی لیستی ٢٧٥ـی پارتیمان.

هەواڵی پەیوەندیدار