٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو پەیامی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info- بارەگای بارزانی دوو پەیامی هاوخه‌می راگەیاند کە ئەمە دەقەکانیەتیی:

پەیامی هاوخه‌می بارەگای بارزانی بۆ شەمسەدین هەركی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك شەمسەدین هەركی،

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (بەسیل سەعدی محەمەد) دایكی بەڕێزتان و شەهیدانی قارەمان (نەجەدین عوسمان و عەبدولستار عوسمان) مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان بەهاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی بە بەڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

 

إنا لله وإنا الیه راجعون

 

باره‌گای بارزانی

4ـی تشرینی یەكەمی 2025

........................…………..

پەیامی هاوخه‌می بارەگای بارزانی بۆ جەلال ئەحمەد عامورەیی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك جەلال ئەحمەد عامورەیی،

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (لارا)ـی كچی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە بەڕێزتان و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی كچی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.

 

إنا لله وإنا الیه راجعون

 

باره‌گای بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار