ھێمن ھەورامی دیدارێکی لەگەڵ ھەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک و نەینەوا ئەنجامدا

دھۆک-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆکی کردوو لە کۆبوونەوەیەکی فراوانیشدا بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین و نەوزاد ھادی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و پارێزگاری دھۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەرپرسی لقەکانی سنووری ھەردوو مەکتەبی ڕێکخستن و کارگێرانی لقەکان و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان دیداریکی گرنگ و فراوان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١-١٠-٢٠٢٥ د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارو ئەرکەکان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک، بە ئامادەبوونی ھەڤاڵان سەربەست لەزگین و نەوزاد ھادی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی و پارێزگاری دھۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەرپرسی لقەکانی ۱ و ۸ و ۹ و ۱۸ و ۲٠ و ۱۷ و ۱٤ و کارگێرانی لقەکان و بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی سنووری ھەردوو مەکتەبی ڕێکخستن، دیداریکی گرنگ و فراوان بەڕێوەچوو.
لەم دیدارەدا د. ھێمن ھەورامی، بە وردی لەسەر ھەڵسەنگاندنی کارو پلان و بەرئەنجامەکانی ڕابردوو و ئامادەکاری ورد و پلانی دارێژراو بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە سنووری ھەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک و مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای نەینەوا و چۆنیەتی جێبەجێکردن و کاتبەندی و ھەڵسەنگاندنی ھەنگاوەکان قۆناغ بە قۆناغ بەرچاو ڕوونی وردی خستەڕوو، ھاوکات گفتوگۆیەکی قوڵ لەگەڵ ھەڤاڵان ئەنجامدرا.






