٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی ھەرێم و خەمیس ئه‌لخه‌نجه‌ر داكۆكى له‌ هاریكاریى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/10/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز خه‌میس ئه‌لخه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئه‌لسیاده‌ و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى هاوپه‌یمانییه‌كه‌، پێكهاتبوو.

له‌ دیدارێكدا دۆخى گشتیى عێراق و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و كاركردن له‌پێناو سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاتدا كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار