٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٢٠٪ی كارەكانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە.چەمچەماڵ تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، بۆ چارەسەركردنی گرفتی لەمێژینەی كەمئاوی (چەمچەماڵ–گۆپتەپە) بڕیاری دا پڕۆژەیەكی گەورە بە بودجەی 114 ملیار دینار، بە کەرەستەی ستاندارد و كوالێتی جیهانی جێبەجێ بکرێت و ئاوێكی خاوێن بۆ ناوەندی قەزا و ناحیە و گوندەكانی چەمچەماڵ دابین بكرێت.

لەو بارەیەوە ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ لە  وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "بەخێرایی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی (گۆپتەپە–چەمچەماڵ) بەردەوامە، ئێستا 20%ی كارەكانی تەواو بوون، بڕیارە لە ماوەی یەك ساڵ پڕۆژەكە تەواو بکرێت، بودجەكەی 114 ملیار دینارە و سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی بڕیاری لێ داوە."
هاووڵاتییانی چەمچەماڵ ساڵانێكە كێشەی كەمئاوییان هەیە، بە تەواو بوونی پڕۆژەی ئاوی (گۆپتەپە – چەمچەماڵ) كە بە كوالێتیێكی زۆرباش جێبەجێ دەكرێت و ئاوێكی زۆر خاوێن بە كوالێتی جیهانی بەرهەم دەهێنێت، كێشەی لەمێژینەی کەمئاوی لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و هەردوو ناحیەی ڕزگاری و ئاغجەلەر و دەیان گوند لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەكات."
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی گوتی "پڕۆژەی ئاوی (گۆپتەپە–چەمچەماڵ) دەبێت لە ماوەی ساڵێك تەواو ببێت، ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 81،600 مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئەمەش هەنگاوێكی گەورەیە."

عەزیز ڕەسووڵ
 

هەواڵی پەیوەندیدار