٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٠١ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات.

بڕگەی یەکەم:

تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی نوێی ھەرێمی کوردستان و خەرجییەکان لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵیی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و بابەتی پۆلێنکردنی داھاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی و خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بەم بڕگەیە.

(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار بۆ ئەنجوومەن دەخرێتەڕوو).

بڕگەی دووەم:

ھەڵوەشاندنەوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئابووریی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوی ئەنجوومەنەکە ژمارە (٢١٣٢) لە ٠٢-١١-٢٠٢٠ کە بڕگەکانی ناگونجێت لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ کە بە نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٣٣٨٢) لە ١٥-٠٩-٢٠٢٥، ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.

(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری داد و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئەنجوومەن دەخرێتەڕوو).

بڕگەی سێیەم:

پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پڕۆژەی (ڕێبەری سەلامەتی) کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئامادەکراوە، لە پێناوی پاراستنی گیان و سامانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و پێدانی دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ڕێبەری سەلامەتی.

(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری ناوخۆ بۆ ئەنجوومەن دەخرێتەڕوو).

هەواڵی پەیوەندیدار