به نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانى، هۆشیار زێباری بەشداری له ڕێوڕەسمى زانكۆى كاثولوكى کرد

ھەولێر-KDP.info- به نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانى، هۆشیار زێباری بەشداری له ڕێوڕەسمى زانكۆى كاثولوكى له هەولێر کرد بەبۆنەى ساڵیادى ١٠یەمین ساڵەى دامەزراندن و دەرچوونى خولى ٢٠٢٥ی قوتابى مەسیحى و موسڵمان و ئێزیدى.
ئەمڕۆ ٣٠ی٩ی ٢٠٢٥، لە شاری هەولێر، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، به نوێنەرایەتی جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى بەشداری كرد له ڕێوڕەسمى زانكۆى كاثولوكى له هەولێر بەبۆنەى ساڵیادى ١٠یەمین ساڵەى دامەزراندن و دەرچوونى خولى ٢٠٢٥ قوتابیانى زانكۆ كه پێكهاتبوون له قوتابى مەسیحى و موسڵمان و ئێزیدى.
هۆشیار زێباری بەناوى جەنابى سەرۆك بارزانی پەیامى پشتگیرى له زانكۆ لە بارەی پێكەوەژیان له هەرێمى كوردستان بۆ بەڕێز مەتران بشارمتى ورده سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەرى زانكۆ و ئامادەبووان و پیاوانى ئایینى مەسیحى و حكوومى گەیاند.






